سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گه‌يشته به‌غداد
سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراق ده‌كات، بڕیاره هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق به‌سه‌ر بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدادش كۆببێته‌وه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: فرانسوا هۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانێك ده‌گاته عێراق و ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت، كه شه‌ڕی دژ به تیرۆر‌و ڕێكخراوی داعش ده‌كه‌ن له‌و وڵاته‌دا.
ڕوونیشی كرده‌وه، بڕیاره له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی‌و ئه‌منیی عێراق كۆببێته‌وه‌و تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكه‌ن.
هۆلاند باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌تا ئێستا په‌تای تیرۆر كۆتایی نه‌هاتوه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر فه‌ره‌نسا، بۆیه حكومه‌تی پاریس ده‌یه‌وێت سوپاكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی له عێراق‌و سوریا‌و مالی، هاوكار بێت له شه‌ڕی دژ به گروپ‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا.
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای فه‌ره‌نسا له عێراق، 500 سه‌ربازن‌و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیشدا، به ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جۆری ڕافال، به‌شداره له بۆردومانكردنی پێگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعش.
١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٦:١٤
News ID: 802103
سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراق ده‌كات، بڕیاره هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق به‌سه‌ر بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدادش كۆببێته‌وه.